بەغدا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر ناردنی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان، کە بە هەمان نرخی حکومەتی فیدراڵی و بە ٢٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت. ئەو بڕەش تەنها ١٨٪ی کۆی پێداویستییەکانی هەرێم پڕدەکاتەوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای هەوڵە بەردەوامەکانیان، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە ئەو ٥٠ ملیۆن لیترە رەوانە بکات. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بۆ هەر خێزانێک ٢٠٠ لیتر نەوت دابین بکرێت، هەرێم پێویستی بە زیاتر لە ٢٦٨ ملیۆن لیتر دەبێت بۆ پڕکردنەوەی خواستی ناوخۆیی
وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە، هەرکە نەوتەکە بگاتە هەرێم، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانی شارەکانەوە بە میكانیزمێكی گونجاو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. هاوکات لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر هێڵ دەبن بۆ گواستنەوەی نەوتەکە و هەوڵدان بۆ زیادکردنی پشکەکە.
79 جار خوێندراوەتەوە