موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە پرۆژەیاسای
بودجەدا تەنها گرەنتیی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کراوە و هیچکام لەو
مافە داراییەکانی دیکە لەبەرچاو نەگیراون کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆن و هەردوو حیزبی
دەسەڵاتدارەوە داواکرابوون.
لە میانی
بەشداریکردنی لە بەرنامەی "رۆژەڤ"ی کەی ئێن ئێن، موسەننا ئەمین
ڕایگەیاند؛ بەپێچەوانەی دەنگۆکانەوە، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ هەموو ساڵەکە
مسۆگەرە و ئەو قسانە دوورن لە ڕاستییەوە کە دەڵێن لە ساڵی داهاتوودا تەنها شەش
مووچە دابەش دەکرێت.
هاوکات
نیگەرانیی خۆی لە نەبوونی یەکسانی لەنێوان فەرمانبەرانی هەرێم و عێراقدا دەربڕی و
ئاماژەی بەوە کرد، کە مووچەخۆرانی هەرێم جیاواز لە عێراق ماوەی زیاتر لە 12 ساڵە
پلەبەرزکردنەوەیان ڕاگیراوە و هێشتا پرسی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە یەکلایی
نەبووەتەوە.
156 جار خوێندراوەتەوە