شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبرووسکە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:16 - 01/11/2026
کوردستان
+
-

پێشبینی دەکرێت سبەینێ دووشەممە، شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبرووسکە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو نزم ببنەوە.

 

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە؛ لە نێوان بەیانی بۆ ئێوارەی سبەینێدا، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە زۆری نیمچەهەور دەبێت. هاوکات لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک و ئیدارەکانی گەرمیان، سۆران و ڕاپەڕین ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسکە و بارینی بارانی کەم بۆ مامناوەند هەیە.

 

سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواش، ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوە کردووە کە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ سێ بۆ چوار پلە نزمدەبنەوە، خێرایی باش لەسەرخۆ دەبێت و ئاراستەکەی گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

123 جار خوێندراوەتەوە