وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت؛ دانوستانەکان بە نێوەندگیریی قەتەر بەرەوپێشچوونیان بەخۆوە بینیوە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێکی کۆتایی ، جەختیش دەکاتەوە کە هیچ پلانێکیان نییە لە دەوحە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆببنەوە
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، راوێژ و گفتوگۆکانیان لەگەڵ نێوەندگیرە قەتەرییەکان بەردەوامە و هیوادارن لایەنی بەرامبەر بە عەقڵانییەتەوە مامەڵە بکات
روونیشیکردەوە، گەیشتن بە ئەنجام وابەستەی ئەو وەڵامەیە کە لە لایەنی بەرامبەرەوە پێیان دەگات.
181 جار خوێندراوەتەوە