میتەحەت سانجاری ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕایگەیاند ئەمڕۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمڕاڵیەوە گواستراوەتەوە بۆ شوێنە نوێیەکەی لەنێو دورگەی ئیمڕاڵی.
بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن خانوە نوێیەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە نێو دورگەی ئیمڕاڵیدایە، پڕۆسەی گواستنەوەکەش تەنها گۆڕینی ژوری زیندان نییە، بەڵکو پەیوەندی بە شێوازی مانەوە و ڕۆڵی ئۆجالانەوە هەیە لە پرۆسەی سیاسی و ئاشتیی تورکیادا.
پێشتر لەساڵی 2025 ڕۆژنامەی سۆزوچی تورکی بەدواداچوونی بۆ بابەتی خانوە نوێیەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان کردبو، چەند زانیارییەکی لەوبارەوە خستبوەڕو.
ڕۆژنامەکە لەزاری شەمیل تەییاری ئەندامی پێشوی ئاکپارتی زانیاری لەبارەی قەبارەو شێوەی خانوەکەی ئۆجالان لەئیمڕاڵی بەمجۆرە بڵاوکردبوەیەو بەڕۆژنامەکەی گوتبو:خانوەکە دوو نهۆمییە، ڕووبەری داخراوی نزیکەی 250 مەتر دوجایە. باخچەی خاوەکە نزیکەی دوو هێندەی ڕوبەری بیناکەیە. هاوکات خانوەکە بۆ نیشتەجێبون و کارکردن و کۆبونەوە دیزاین کراوەو تەکنەلۆژیای پەیوەندی و ئینتەرنێتی تێدایە.
رۆژی 31ی ئۆکتۆبەری 2026، میتحەت سانجار، ئەندامی شاندی ئیمڕاڵیی و پەرلەمانتاری دەمپارتی ڕایگەیاند بەڕەسمی عەبدوڵا ئۆجالان گوازراوەتەوە بۆ شوێنە نوێیەکە.
سانجار هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە قۆناغی ئاشتی دوو مانگە وەستاوە و قبوڵکردنی گواستنەوەکە لەلایەن ئۆجالانەوە دەبێتە هۆی خێراترکردنی پرۆسەکە.
72 جار خوێندراوەتەوە