دۆناڵد ترەمپ
کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمەتبار دەکات بەوەی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەرزکردنەوەی
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەوەش وەک هەنگاوێک بەر لە دەستپێکردنی
هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسی ئەمریکا.
ترەمپ لە
لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تاران پاساو و بانگەشەی ناڕاست لەبارەی بوونی
تەقینەوە و مینڕێژکردن لە ناوچەکە دروست دەکات. ڕوونیشیکردووەتەوە، لە ڕاستیدا ئەو
بڕە نەوتەی لە ئێستادا بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت، قەبارەکەی زۆر زیاترە لەو
بڕەی کە پێش ململانێکان هەناردە دەکرا.
لە بەشێکی تری
قسەکانیدا، دۆناڵد ترەمپ هێرشی توندی کردە سەر دەسەڵاتدارانی تاران و ڕایگەیاند؛
ڕژێمی ئێران بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و هەر کەسێک کە ببێتە ڕێگر
لەبەردەمیدا، هیوایشی خواست گەلی ئەمریکا و جیهان بەتەواوی درک بە
"شەڕانگێڕی" و مەترسییەکانی ئەو ڕژێمە بکەن.
170 جار خوێندراوەتەوە