دەروازەی
نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە ڕێگری لە
هاوردەکردنی پەتاتە، پیاز و تەماتە دەکەن. وتەبێژی دەروازەکەش دەڵێت، ئەوان
تەنها لایەنێکی جێبەجێکارن و بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن.
کامی کەمال،
وتەبێژی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند؛ دانانی باج و
ڕێگریکردن لە هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە، پشتئەستوورە بە بڕیاری ژمارە 2406 ی
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە لە 13ی ئایاری ئەمساڵدا دەرچووە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئامانجی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و
پاڵپشتیکردنی جوتیاران دەرکراوە، بۆیە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل وەک لایەنێکی
پەیوەندیدار بەتەواوی پابەندە بە ڕێنماییە فەرمییەکانی حکومەتەوە بۆ پاراستنی
بەرژەوەندیی گشتی.
103 جار خوێندراوەتەوە