قەرزی کارەبای
پێش پڕۆژەی "ڕووناکی" بۆ ئەو هاوبەشانەی تاوەکو ئێستا قەرزەکانیان
پاکتاو نەکردووە، دەکرێتە قیستی مانگانە. هاوبەشان پێویستە ئەو قیستە لەگەڵ
پسوولەی مانگانەی کارەبای ڕووناکی بدەن و ماوەی ئاسایی 50 ڕۆژیش بۆ پارەدانی
پسوولەکە جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی خشتەی
دیاریکراو بۆ جۆری پۆلی هاوبەشەکان، قەرزی ماڵان و کەرتی کشتوکاڵ دەکرێتە 24 قیستی
مانگانە و کەمترین بڕی پارەش 20 هەزار دینار دەبێت بۆ هەر مانگێک. هاوکات بۆ هاوبەشانی بازرگانیی
بچووک، ماوەی قیستەکە 12 مانگ دەبێت بە کەمترین بڕی 20 هەزار دینار.
سەبارەت بە
هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازیی گەورە، ماوەی دانەوەی قەرزەکە بە 6 مانگ دیاری
کراوە و کەمترین بڕی پارەی قیستی مانگانەش 200 هەزار دینارە.
681 جار خوێندراوەتەوە