سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی بڕیاری دادگەی کارگێڕیی سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڕیارەکە تایبەتە بە حاڵەتێکی نایەکلاکەرەوە و پلەی بنەبڕیی وەرنەگرتووە و گشتاندنی بۆ ناکرێت
دادگەی تێهەڵچوونەوە ئاماژەی بەوە کرد کە بابەتی خاوەندارێتیی خانووبەرە لە سلێمانی هاوشێوەی شارەکانی تری عێراق لەلایەن دەستوور و یاساوە ڕێکخراوە و هیچ بەربەستێکی یاسایی نییە لەبەردەم هاووڵاتییانی ناوچەکانی دیکەی عێراق بۆ خاوەندارێتیی شوقە و خانووبەرە
ئەم روونکردنەوەیە دوای ئەوە هات کە لە 21ـی تشرینی یەکەمی 2026 دادگەی کارگێڕیی سلێمانی بڕیاری ژمارە 57/ک/2026ی دەرکرد، و دادگەی تێهەڵچوونەوە جەختیکردەوە کە بڕیارەکە تەنیا فەرمانێکی کارگێڕی هەڵوەشاندووەتەوە و مافی یاسایی هاووڵاتییان لە دەستووردا پارێزراوە.
98 جار خوێندراوەتەوە