شاهین فوئاد-
هەولێر
موقەدەم کیفاح
حەسەن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، شەوی
ڕابردوو لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری هەولێر، منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نۆ مانگ
کەوتووەتە ناو نافورەی چێشتخانەکەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
بە وتەی
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ڕووداوەکە کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و دوای
گواستنەوەی تەرمی منداڵەکە بۆ پزیشکی دادی، ڕادەستی خانەوادەکەی کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە
بەردەوامن، لە ئێستاشدا پۆلیس چاوەڕێی دەرچوونی ڕاپۆرتی پزیشکی داد دەکات.
ئەو منداڵە
ناوی یاس بیلالەوە و ئەمڕۆ یەکەم رۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی جەلیل خەیاتی هەولێر.
1211 جار خوێندراوەتەوە