حکومەتی فەرەنسا هەڕەشەی راگەیاندنی باری نائاسایی دەکات

KNN : Kurdish News Network
03:05 - 19/10/2026
جیهان
+
-

بەهۆی فراوانبوونی خۆپیشاندان و گرژییەکان دژی گرانیی بژێویی ژیان، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا هۆشداری دەدات کە ئەگەر پێویست بکات باری نائاسایی لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕادەگەیەنن.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، سێباستیان لۆکۆرنۆ، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "بەهۆی پشێوی و ئاڵۆزییەکانەوە، ئەگەر پێویست بکات ڕەنگە باری نائاسایی لە وڵاتدا ڕابگەیەنین."

 

ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە دێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فەرەنسا شەپۆلێکی فراوانی ناڕەزایەتیی بەخۆیەوە بینیوە و بەپێی وتەی خۆپیشاندەران، هۆکاری سەرەکیی ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و گرانیی نرخەکان دەگەڕێتەوە.

 

لە ئەنجامی تەشەنەسەندنی گرژییەکاندا، لە شارەکانی فەرەنسا کردەوەی تێکدەرانە و تاڵانکردن دژی ژمارەیەکی زۆر لە باڵەخانە بازرگانییەکان و بازاڕەکان ئەنجام دراون، هاوکات دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردنیان دەستپێکردووە.

113 جار خوێندراوەتەوە