دەست دەکرێت بە پلێت لێدانی هەزاران ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا

KNN : Kurdish News Network
03:24 - 18/10/2026
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ پڕۆسەی لێدانی (پلێت) بۆ 15 هەزار و 13 ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەستپێدەکات، کە پێشتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕینەوە کۆدکراون.

 

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەکەدا هۆشداریی توند دراوەتە شۆفێران، کە هەر کەسێک پلێتی ئۆتۆمبێلەکەی لێبکاتەوە، ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

 

لە ڕێنماییەکاندا داوا لە خاوەنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە کراوە بەتەواوی پابەندی بڕیارەکان بن و خۆیان لە هەر هەنگاوێک بپارێزن کە دەیانخاتە ژێر بەرپرسیارێتیی یاساییەوە.

322 جار خوێندراوەتەوە