بەڕێوەبەرایەتیی
نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو شۆفێرانەی لە ئەپڵیکەیشنی "تاکسی
هەولێر" خۆیان تۆمارکردووە، لە ڕۆژی شەممەوە دەتوانن هەر پێنج ڕۆژ جارێک
بەنزینی پاڵپشتیکراو بە نرخی 750 دینار وەربگرن.
بەپێی
ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بڕیاری پێدانی بەنزینە 750 دینارییەکە لە ڕۆژی
شەممە (26ی ئەیلوولی 2026)ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و کارتەکانی تایبەت بە
وەرگرتنی سووتەمەنی بۆ شۆفێران کارا دەکرێن.
لە بەشێکی
دیکەی ئاگادارییەکەدا هاتووە، بۆ ئەم مانگە کارتەکان لە هەردوو ڕێکەوتی 26 و 30ی
ئەیلوول کارا دەکرێن. هەروەها بۆ مانگی تشرینی یەکەمی داهاتووش،
شۆفێران دەتوانن لە ڕۆژەکانی (5، 10، 15، 20، و 25)ی مانگ سوودمەند بن لە وەرگرتنی
ئەو بەنزینە حکومییە و کارتەکانیان بۆ کارا دەکرێتەوە.
1058 جار خوێندراوەتەوە