ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: دەبێت کەشێکی ئارام بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە بڕەخسێندرێت

KNN : Kurdish News Network
04:46 - 22/10/2026
عێراق
+
-

ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پاراستنی خۆپیشاندانە ئاشتییانەکان و مامەڵەی مرۆڤانەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا کرایەوە.

 

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند؛ لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ئەمنیی وڵات کراوە و بڕیاری پێویست لەسەر بابەتەکانی خشتەی کار دراوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنەکە جەختی لە دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ خۆپیشاندەران و جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکانیان کردووەتەوە.

 

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، پرسی پڕچەککردنی هێزە ئەمنییەکان و پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکانی ئێستا تاوتوێ کرا. بەتایبەتی گرنگی درا بە پێشینەکانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و هێزی ئاسمانی، بە ئامانجی چەسپاندنی سەروەریی وڵات و پاراستنی ئاسمانی عێراق.

146 جار خوێندراوەتەوە