حکومەتی عێراق گومرگی سەر هێلکە، مریشک، گۆشتی زیندوو و دەرمانی هاوردەکراوی سفر کردەوە ، دەستەی گومرگیش دەستبەجێ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دەستپێکرد کە تا کۆتایی ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، کە لەلایەن دەستەی گشتیی گومرگەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرجەم ڕەسومەتە گومرگییەکانی سەر ئەو پێداویستییە سەرەکییانە هەڵگیراون و بڕیارەکە تاوەکو 31ی 12ی 2026 کاری پێ دەکرێت
ثامر قاسم داود، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگ، ڕایگەیاند کە ڕێکارە پێویستەکان لە سەرجەم ناوەندە گومرگییەکان گیراونەتەبەر بۆ دابینکردنی ئاسانکاری لە هاتنەناوەوەی کاڵاکاندا، بە ئامانجی جێگیرکردنی نرخ لە بازاڕە خۆجێییەکان و زیادکردنی بڕی بەرهەمی خۆراکی و دەرمان، و سووککردنی باری دارایی هاووڵاتییان.
199 جار خوێندراوەتەوە