ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق بڕیاری دا ڕەسمی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی سیستمی وزەی خۆر (سۆلار)
بۆ سفر کەمبکاتەوە، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و هاندانی هاووڵاتییان
بۆ بەکارهێنانی وزەی پاک لە دابینکردنی کارەبادا.
بەپێی
ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە بیست و چوارەمین
کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا کە ئێوارەی سێشەممە بە سەرۆکایەتیی عەلی
فالح زەیدی بەڕێوەچوو، ڕەزامەندی درا لەسەر هەڵگرتنی تەواوەتیی گومرگ لەسەر سیستمی
وزەی خۆری هاوردەکراو بۆ ناو عێراق، تاوەکو هاووڵاتییان بۆ دەستکەوتنی کارەبا پشت
بە وزەی نوێبووەوە ببەستن.
هەر لە
چوارچێوەی کەرتی کارەبادا، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا بە وەزارەتی کارەبا و
کۆمپانیای گشتیی گواستنەوەی وزەی کارەبای ناوچەی باکوور، بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی
دابینکردنی وزەی کارەبا بە توانای نێوان 600 بۆ 1000 مێگاوات.
241 جار خوێندراوەتەوە