عێراق دەرفەتی خوێندنی بێبەرامبەر بۆ قوتابیانی باڵاپۆشی ئازەربایجان دابین دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:05 - 22/10/2026
عێراق
+
-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق بڕیاری دا دەرفەتی خوێندنی بێبەرامبەر لە زانکۆکانی وڵاتەکەدا بۆ ئەو قوتابییە باڵاپۆشانەی ئازەربایجان دابین بکات کە بەهۆی ڕێوشوێنەکانی ئەو وڵاتەوە لە خوێندن بێبەش بوون

 

حەیدەر بەها حوسنی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، وەک هاوسۆزییەک لەگەڵ ئەو کچانەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بەهۆی باڵاپۆشییەوە لە چوونە ناوەندەکانی خوێندن لە ئازەربایجان قەدەغە کراون، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە زانکۆکانی عێراق وەستانێکی ناڕەزایی ساز دەکرێت

 

وەزیری خوێندنی باڵا جەختیکردەوە، بۆ ڕێگریکردن لە پەککەوتنی پرۆسەی خوێندنی ئەو قوتابییانە، حکومەتی عێراق دەرگای زانکۆکانی بەڕوویاندا دەكاتەوە و بە بێبەرامبەر دەتوانن بخوێنن، تا بتوانن لە عێراق درێژە بە خوێندنەکەیان بدەن.

38 جار خوێندراوەتەوە