شارەزایەکی
ئابووری ئاشکرای دەکات، داهاتی نەوتی عێراق بۆ ئەم مانگە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز
دەبێتەوە و دەگاتەوە ئەو ئاستەی کە پێش داخستنی گەرووی هورمز هەیبووە، ئەوەش بەهۆی
گەیشتنی قەبارەی هەناردە بۆ نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
نەبیل
مەرسوومی، شارەزای ئابووری ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیای سۆمۆ داشکاندنێکی
گەورەی بە بڕی 37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی هەناردەکراو لە ڕێگەی گەرووی
هورمزەوە کردووە، بەڵام لە ئێستادا نرخی پوختی فرۆشتنی یەک بەرمیل نەوتی خاوی
عێراق دەگاتە نزیکەی 65 دۆلار.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، بەهۆی ئاساییبوونەوە و گەڕانەوەی زیاتر لە 80٪ی ئاستی هەناردەی نەوتی
وڵاتانی کەنداو و عێراق بۆ پێش داخستنی گەرووەکە، پێشبینی دەکرێت قەبارەی هەناردەی
نەوتی عێراق لەم مانگەدا بگاتە سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا و داهاتێکی گەورە نزیک
لە داهاتەکانی پێش قەیرانەکە بەدەست بهێنێت.
109 جار خوێندراوەتەوە