شەپۆلێکی نوێی
کەشوهەوا ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە، پێشبینی دەکرێت لە
ئەمڕۆوە بارانبارین دەست پێ بکات و پلەکانی گەرماش ڕوو لە دابەزین بکەن، هاوکات لە
هەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت و لە
ناوچەکانی هەولێر تا دەگاتە کۆیە ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکەی کورتخایەن
هەیە. هاوکات ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات؛ دوای نیوەڕۆی سبەی
دووشەممە، شەپۆلێکی هەورەبرووسکە و تاوەباران سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ
دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەتێکڕا یەک بۆ دوو پلە دادەبەزن.
لە لایەکی
دیکەوە، دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاندووە، سبەی بەهۆی گۆڕانی ئاراستەی با و
چالاکبوونییەوە بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خۆراوا، ئەگەری بەرزبوونەوەی
تۆزێکی سووک هەیە. سەبارەت بە پلەکانی گەرماش سبەی دووشەممە لە هەولێر 28 پلە،
سلێمانی 29 و دهۆک 27 پلەی سیلیزی دەبێت و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 19
پلەیە.
208 جار خوێندراوەتەوە