وەزارەتی
بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان گەیشتنی بڕە پارەیەکی نوێی بۆ شایستە
داراییەکانی جوتیاران ڕاگەیاند، کە تایبەتە بە ساڵانی 2026 و 2026. بڕیارە
تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی پارەکە بکرێت.
نەوزاد شێخ
کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، نزیکەی حەوت
ملیار دینار وەک پاشماوەی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2025 گەیشتووەتە هەرێم، کە
تایبەتە بەو جوتیارانەی لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک تا ئێستا پارەکەیان
وەرنەگرتبوو. هاوکات بڕی 15 ملیار و 245 ملیۆن دینار وەک یەکەمین گوژمەی پارەی
گەنمی ساڵی 2026 گەیشتووە و بەسەر هەر سێ پارێزگاکەدا دابەش دەکرێت.
لەو گوژمەیەی
ساڵی 2026، بڕی پێنج ملیار و 435 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی، پێنج ملیار و 30 ملیۆن
دینار بۆ هەولێر و چوار ملیار و 780 ملیۆن دیناریش بۆ دهۆک تەرخان کراوە. هەروەها
ئاماژەی بەوە کرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە پارەی تەرخانکراوی
مانگانە بۆ جوتیاران لە 500 ملیار دینارەوە بۆ یەک ترلیۆن دینار بەرز بکاتەوە،
ئەمەش پرۆسەی دابەشکردنەکە خێراتر دەکات.
248 جار خوێندراوەتەوە