دابەزینی بەهای
دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ هەزار و 630 دینار، کاریگەریی ئەرێنیی
ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕ دەبێت و پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی هەرزانبوونی نرخی کاڵا و
شمەک.
نەبیل مەرسومی،
شارەزای ئابووری ڕایدەگەیەنێت؛ ئەگەر بەهای دۆلار لە نێوان هەزار و 600 بۆ هەزار و
630 دیناردا جێگیر بێت (160 بۆ 163 هەزار
دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک)، ئەوا نرخی کاڵاکان لە بازاڕدا پاشەکشە دەکەن و هەرزان
دەبن.
ئەو شارەزایەی
ئابووری هۆکاری ئەم پێشبینییەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە پێشتر و بەر لە
گۆڕانکارییەکانی بازاڕی دراو، بازرگانان لە بنەڕەتدا نرخی کاڵاکانیان لەسەر بنەمای
هەزار و 600 دینار بۆ هەر دۆلارێک دیاری کردبوو.
656 جار خوێندراوەتەوە