بەرپرسانی
خۆجێیی لە بۆلیڤیا، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ڕایانگەیاند؛ بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە
سەربازگەیەکی شارەوانیی ڤیاچا کە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە شاری لاپازەوە دوورە، لانی
کەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی
ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە کردووە، تەقینەوەکە کاتژمێر 2"30ی
پاشنیوەڕۆی دوێنێ هەینی بە کاتی ناوخۆیی، لە ناوچەیەکی سەربازگەکەدا ڕوویداوە کە
تایبەت بووە بە عەمبارکردنی کەرەستە ئاگرینەکان.
لەلایەکی
دیکەوە، ڕیتا نەبراسکا، بەڕێوەبەری تەندروستیی ڤیاچا، بە کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنیی
ناوخۆیی ڕاگەیاندووە؛ مەزەندە دەکرێت لە نێوان 10 بۆ 15 کەس بەهۆی تەقینەوەکەوە
گیانیان لەدەستدابێت، هاوکات 62 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، 14 لە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری لاپاز، کە
لە نێویاندا کچێک هەیە و بە سەختی بریندارە و سووتاوییەکەی لە پلە سێیە.
531 جار خوێندراوەتەوە