سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ کارئاسانی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئەندەرپاسی شەقامی سالم، لە سەرلەبەیانیی سبەینێ هەینییەوە سایدێکی ئەو شەقامە بەڕووی هاتوچۆدا بەربەست دەکرێت
بەپێی ئاگادارییەکەی شارەوانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، سایدی ڕۆیشتن بە ئاڕاستەی هۆتێل "سلێمانی پاڵاس" لە ڕێکەوتی ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ تا کاتێکی نادیار دادەخرێت
شارەوانیی سلێمانی داوا لە شۆفێران و هاوڵاتییان دەکات ڕەچاوی ڕێنمایی و هێماکانی هاتووچۆ بکەن و شەقامە دیاریکراوەکان وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن، تاوەکو پڕۆسەی دروستکردنی ئەندەرپاسەکە بە سەرکەوتوویی تەواو دەبێت.
153 جار خوێندراوەتەوە