بانکی ڕەشیدی عێراقی، ئەمڕۆ هەینی، ڕێنمایی و مەرجەکانی پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری بە بڕی 10 ملیۆن دینار ڕاگەیاند
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بانکی ڕەشید، مەرجەکانی وەرگرتنی پێشینەکە پێشکەشکردنی داواکارییەکی نووسراو و گرێبەستێکی پەسەندکراوی هاوسەرگیری دەگرێتەوە کە مێژووەکەی لە ساڵێک تێپەڕی نەکردبێت، هاوکات دەبێت مەرجەکانی پەیوەست بە خزمەت، مووچە و تەمەن لە کەسی داواکاردا هەبن
لە بەشێکی دیکەی ڕێنماییەکانی بانکەکەدا هاتووە: "بڕی پێشینەکە 10 ملیۆن دینارە و ماوەی دانەوەکەشی پێنج ساڵە بە ڕێژەی سوودی 8٪، بڕی قیستی مانگانەش 204 هەزار و 792 دینار دەبێت"، ئاماژە بەوەش کراوە کە پێشینەکە لە ڕێگەی یەکێک لە لقەکانی بانکەکە یان کارتی بانکی (ماستەرکارد)ـەوە دەدرێت.
674 جار خوێندراوەتەوە