پارێزگاری
بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و لێکەوتە
ئابوورییەکانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، یەدەگی نەختینەیی عێراق بە بڕی نزیکەی
30 ملیار دۆلار کەمیکردووە و زۆربەی پارەکەش بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران
خەرجکراوە.
نزار ناسر،
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەی دارایی
پەرلەمان ڕایگەیاند، یەدەگی نەختینەیی وڵات لە 109 ملیار دۆلارەوە بۆ نزیکەی 77.5
ملیار دۆلار دابەزیوە و قەبارەی زیانەکە 31.5 ملیار دۆلار بووە.
پارێزگاری
بانکی ناوەندیی عێراق ڕوونیکردەوە: "زۆربەی ئەو یەدەگەی خەرجکراوە، ئاراستەی
پێدانی مووچەی فەرمانبەران کراوە"، ئاماژەی بەوەشکرد، کاردەکەن بۆ پاراستنی
سەقامگیریی ئابووری و بەڕێوەبردنی پارە بەشێوەیەکی دروست.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا، لیژنەی دارایی پەرلەمان پڕۆژەیاسای
قەرزی دارایی ناوخۆیی و دەرەکیی بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئابووری
ئامادە کردووە.
131 جار خوێندراوەتەوە