لیژنەیەکی
نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی ناوی
ژمارەیەک بەرپرسی باڵا و کەسایەتیی سیاسییە بە تۆمەتی گەندەڵی، بەهەدەردانی سامانی
گشتی و بردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات، کە ناوی دوو سەرۆک وەزیرانی پێشوو و چەندین
پەرلەمانتار لەخۆدەگرێت.
سەرچاوەیەکی
ئاگادار بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاشکرای کردووە، ئەو لیژنە نێودەوڵەتییەی کە ئێستا
لە بەغدان و شارەزان لە بەدواداچوونی پارە دزراوەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی
تایبەتمەندی حکومەتی عێراق، پێداچوونەوەیان بۆ بەڵگەنامەکانی چەندین دۆسیەی
گەندەڵیی دارایی کردووە. لە نزیکترین کاتیشدا لیستێکی نوێی تۆمەتباران
بڵاودەکەنەوە کە ناوی دوو سەرۆک وەزیرانی پێشوو، پەرلەمانتارانی ئێستا و پێشوو، و
چەندین بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسی دیکەی تێدایە.
پرۆسەی
پێداچوونەوەکە تەنها پشتبەستن نییە بە زانیارییە ناوخۆییەکان، بەڵکو بەدواداچوون
بۆ جووڵەی پارە و حەواڵەکردنیان بۆ دەرەوەی عێراق، بەتایبەتی حەواڵەی دۆلار دەکات.
شارەزا نێودەوڵەتییەکانیش بەڵگە و زانیاریی وردیان لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە لەو
دۆسیانەوە تێوەگلاون.
لە کۆتایی
مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە، دەسەڵاتدارانی عێراق هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ
بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستپێکردووە کە چەندین بەرپرس و سەرمایەداری
گرتووەتەوە. لێکۆڵینەوەکانیش فراوانتر بوون و گرێبەستەکانی وەزارەتەکانی نەوت،
تەندروستی و کارەبایان گرتووەتەوە، لە ئێستاشدا بەدواداچوون بۆ سامان و موڵکی
تۆمەتباران لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق دەکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی براونەتە
دەرەوە.
1278 جار خوێندراوەتەوە