شارەزایەکی
بواری کەشناسی هۆشداری دەدات لە نزیکبوونەوەی دیاردەیەکی مێژوویی "سۆپەر ئێل
نینۆ"، کە پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی بارانبارینێکی زۆر، دروستبوونی لافاو و
پایزێکی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
شاڵاو هیدایەت،
شارەزای کەشناسی، بە پشت بەستن بە بەراوردکاریی وێنەکانی دیاردەی ئێل نینۆ لە
نێوان 13ی ئابی ساڵانی 1997 و 2026دا ئاماژە بەوە دەکات، ئێل نینۆی ئەم وەرزە لە
ساڵی 1997 بەهێزترە و بەردەوامیش لە بەهێزبووندا دەبێت. پێشبینییەکانیش بۆ ئەوە
دەچن لە مانگەکانی داهاتوودا، بەتایبەت لە 10 و 11ی ئەمساڵدا، دیاردەکە بگاتە
ئاستی "سۆپەر ئێل نینۆ"یەکی مێژوویی بێپێشینە کە لە تۆمارەکانی
ڕابردوودا بەو پلە بەرزە ڕووی نەدابێت.
لە ڕووی
کاریگەرییە جیهانییەکانیشەوە، پێشبینی دەکرێت دیاردەکە لەلایەک ببێتە هۆی
وشکەساڵییەکی توند لە چەند ناوچەیەکی جیهان، لە بەرامبەریشدا لە عێراق و هەرێمی
کوردستان دەبێتە هۆی دابارینێکی سەروو ئاسایی، تەرزەی قەبارە گەورە و هاتنی
پایزێکی دەگمەن. وەرزی سۆپەر ئێل نینۆی (1997 - 1998) بە یەکێک لە بەهێزترین
دیاردەکانی سەدەی ڕابردوو دادەنرێت کە زیانێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، کۆتا جاریش
کە دیاردەکە بەو هێزەوە دەرکەوتبێت لە وەرزی (2015 - 2016)دا بووە.
1011 جار خوێندراوەتەوە