حکومەتی عێراق رێوشوێنی نوێ بۆ دابینکردنی مووچە دەگرێتەبەر

KNN : Kurdish News Network
01:38 - 20/08/2026
ئابوری
+
-

حکومەتی عێراق چەند ڕێوشوێنێکی دارایی دەگرێتەبەر بۆ سەقامگیریی نەختینە و پاراستنی شایستە کۆمەڵایەتییەکان، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز و کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر هەناردەی نەوت، ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانیش دڵنیایی دەدات کە پارەدارکردنی مووچە بێ گرفت بەردەوام دەبێت.

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ڕۆژنامەی (سەباح)ـی ڕاگەیاندووە، ئیدارەی گشتیی دارایی لە چوارچێوەی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵیدا کار دەکات بۆ ڕێکخستنی خەرجییەکان، بە جۆرێک کە سەقامگیریی خەرجییە گشتییەکان مسۆگەر بکات و دامەزراوەکانی دەوڵەت لە هەر ئاڵنگارییەکی دەرەکی بپارێزێت. ئاماژەی بەوەش کردووە: "دەسەڵاتە داراییەکان سەرجەم ئامرازە هونەری و تاکتیکییەکان بەکاردەهێنن، لە نێویاندا بژاردەی قەرزی ناوخۆیی بۆ پڕکردنەوەی هەر کورتهێنانێکی کاتی، تاوەکو دابینکردنی مووچە و خەرجییە بنەڕەتییەکان بەبێ هیچ ئاستەنگێک بەردەوام بن."

 

سەبارەت بە قەبارەی خەرجییەکانی گەنجینەی دەوڵەت، ئەو ڕاوێژکارە ئاشکرای کردووە کە کۆی پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەگاتە نزیکەی هەشت تریلیۆن دیناری مانگانە، بە زیادکردنی خەرجییە بەکاربردنە سەرەکییەکانیش، کۆی پابەندییە داراییەکانی عێراق مانگانە دەگاتە 10 تریلیۆن دینار.

351 جار خوێندراوەتەوە