بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48
کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دادەبەزن و
ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە.
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور بۆ
نیمچەهەور دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم. لە کاتەکانی ئێوارە و
شەودا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە کە مەودای بینین بۆ 5 تا 7
کیلۆمەتر کەمدەکاتەوە. هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 2 پلە نزم
دەبنەوە، جگە لە سنووری گەرمیان کە کەمێک بەرز دەبێتەوە و دەگاتە 46 پلەی سیلیزی.
کەشناسیی هەرێم
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ
دەبێت و مەودای بینین بۆ 8 تا 10 کیلۆمەتر بەرز دەبێتەوە. هاوکات پلەکانی گەرما
نزیک دەبن لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، بە جۆرێک لە هەولێر 42، لە سلێمانی 41، لە دهۆک 41
و لە هەڵەبجە 43 پلەی سیلیزی دەبێت، بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان دەبێت کە 47
پلەیە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 35 پلەی سیلیزی.
282 جار خوێندراوەتەوە