وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان
ئاشکرای کرد، بڕیاری خەرجکردنی بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی
کوردستان درا، کە بڕەکەی زیاتر لە 58 ملیار دینارە و بەسەر پارێزگاکاندا دابەش
دەکرێت، هاوکات هێشتا 83 ملیار دیناری دیکە لای بەغدا ماوە.
سەروەر کەمال هاواری، بریکاری
وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ بڕیاری خەرجکردنی بەشی حەوتەمی
پارەی گەنمی جووتیاران دراوە کە کۆی گشتییەکەی 58 ملیار و 633 ملیۆن و 889 هەزار
دینارە.
سەبارەت بە چۆنییەتی دابەشکردنی
پارەکە بەسەر پارێزگاکاندا، بریکاری وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوە کرد، بۆ
پارێزگای هەولێر 19 ملیار و 726 ملیۆن دینار، بۆ پارێزگای سلێمانی 21 ملیار و 908
ملیۆن دینار، هەروەها بۆ پارێزگای دهۆک 16 ملیار و 999 ملیۆن دینار تەرخان کراوە.
ڕوونیشی کردەوە، پاش ناردنی ئەم بڕە
پارەیە، هێشتا 83 ملیار دیناری پارەی گەنمی ساڵی 2025ـی جووتیارانی هەرێمی
کوردستان لای حکومەتی فیدراڵی ماوە و پێویستە ڕەوانە بکرێت.
251 جار خوێندراوەتەوە