ئەحمەد هیلالی،
جێگری پارێزگاری حەسەکە و وتەبێژی تیمی سەرۆکایەتیی ڕاسپێردراو بۆ تێکەڵکردنی
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایدەگەیەنێت؛ پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوە
سەربازی، ئەمنی و مەدەنییەکان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت گەیشتووەتە قۆناغێکی
پێشکەوتوو و ئاماژە بەوەش دەکات کە هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە
نزیکبوونەوەدایە.
لە لێدوانێکدا
بۆ تەلەفزیۆنی سووریا، ئەحمەد هیلالی ئاشکرایکرد، قۆناغە سەختەکانیان تێپەڕاندووە
و لە ڕووی ڕێکارە جێبەجێکارییەکانەوە لەسەر ئەرزی واقیع هەنگاوی گەورەیان بڕیوە.
وتەبێژەکەی
تیمی سەرۆکایەتی ڕوونیشیکردەوە، لە ماوەی ڕابردوودا کاریان لەسەر چارەسەرکردنی
بەشێک لە ئاڵەنگارییەکان کردووە، کە دیارترینیان دۆسیەی دادوەری بووە،
جەختیشیکردەوە: "ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی خۆسەر زۆر نزیک بووەتەوە."
81 جار خوێندراوەتەوە