سەدر هەڵمەتی حەوت گوڵەگەنمی راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
12:35 - 15/08/2026
عێراق
+
-

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئەمڕۆ شەممە، دەستپێکردنی هەڵمەتێکی نوێی کۆکردنەوەی بەخشینی دارایی بەناوی "حەوت گوڵەگەنم" ڕاگەیاند.

 

لە بەڵگەنامەیەکدا کە بە دەستخەتی خۆی نووسیویەتی، سەدر ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانج لەم هەڵمەتە پشتیوانیکردنی هەژاران، کەمدەرامەتان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە، سەرباری بەردەوامیدان بە بەرنامەکانی پەروەردە، نەهێشتنی نەخوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری لە عێراقدا.

 

بەپێی بەڵگەنامەکە، ڕێبەری ڕەوتی سەدر باسی لەوەش کردووە کە هەڵمەتەکە لەسەر بنەمای خێر و سەدەقە دەستی پێکردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە؛ "سەدەقە بەڵا لە عێراق و گەلەکەی دوور دەخاتەوە."

220 جار خوێندراوەتەوە