موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، بڕیاریدا بە جیابوونەوەی تەواوەتیی هێزەکانی "سەرایا سەلام" لە ڕەوتەکەی و لکاندنیان بە هێزەکانی دەوڵەتەوە
سەدر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی نیشتمان و بۆ خۆپاراستن لەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە، پێویست بوو لەسەرمان جیابوونەوەی تەواوەتیی هێزەکانی سەرایا سەلام لە ڕەوتی نیشتمانیی شیعە ڕابگەیەنین و بە تەواوەتی بچنە سەر دەوڵەت و بەرپرسی گشتیی پێکهاتە سەربازییەکان
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە دەبێت لایەنە مەدەنییەکانی سەر بەو هێزە بخرێنە سەر دامەزراوەی "بونیان مەرسوس" بەبێ بوونی هیچ بارەگایەک، چەکێک، پۆشاکێکی سەربازی، یان هەر ناونیشانێکی تر
لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا، موقتەدا سەدر هیوای خواست سەرجەم پێکهاتەکانی حەشدی شەعبی لە فەرمانی حزبی و مەزهەبی جیاببنەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت دەکەن، وەک ئەوەی چەندین ساڵ لەمەوبەر ئامۆژگاری کردبوون.
74 جار خوێندراوەتەوە