جێگری سەرۆکی
ئەمریکا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ نایەوێت بۆ یەک دوو ساڵ بەردەوام بێت لە شەڕ لەگەڵ
ئێران و دەشڵێت، بەم نزیکانە لەو شەڕە دێینە دەرەوە و نرخی بەنزین و سووتەمەنیش
دادەبەزێتەوە.
جەی دی ڤانس
جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە شەڕ لە دژی ئێران رایگەیاند:
دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت بۆ ماوەیەکی تر درێژە بەو شەڕە بدات، تا لەلاوازبوونی
دەسەڵاتی ئێران دڵنیا ببێتەوە.
وتیشی: سەرۆک
ترەمپ تا ماوەیەکی دیکە بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی دڵنیا بینەوە کە ئەگەر لەم
شەڕە بێینە دەرەوە بۆ ماوەیەکی زۆر ئێران ناتوانێت بکەوێتە سەرخۆی و دژمان
بجوڵێتەوە. دەبێت بۆ ماوەیەکی زۆر کۆماری ئیسلامی لە کار بخەین و ئامانجەکەشمان
هەر ئەمەیە".
جێگری سەرۆکی
ئەمریکا جەختیشی کردەوە. " کە ترەمپ لەو بارەوە زۆر روون و راشکاو بووە؛
ئەمریکا نایەوێت بۆ یەک ساڵ یاخود دوو ساڵ لە گەڵ لەگەڵ ئێراندا بمێنێتەوە.".
ئەوەشی
خستەڕوو، کە لێکدانەوە بۆ دۆخەکە دەکەن، بەم زووانە لەو شەڕە دەکشێنەوە و نرخی
بەنزین و سووتەمەنیش دادەبەزێت".
44 جار خوێندراوەتەوە