پزیشکی تایبەتی
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە ڕاپۆرتێکی فەرمیدا کە لەلایەن کۆشکی سپییەوە
بڵاوکرایەوە ڕایدەگەیەنێت؛ سەرۆکی وڵات لە دۆخێکی تەندروستیی زۆر باشدایە و
توانایەکی تەواوی هەیە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی وەک سەرۆک و فەرماندەی گشتیی هێزە
چەکدارەکانی ئەمریکا.
دکتۆر شان
باربابێلا، پزیشکی کۆشکی سپی، لە ڕاپۆرتەکەیدا کە ئێوارەی هەینی بڵاوکراوەتەوە،
ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی ئەم هەفتەیە دەریدەخەن
ترەمپی تەمەن 79 ساڵ، تەنها بەدەست کەمێک "ئاوسان لە
بەشی خوارەوەی قاچەکانی و شینبوونەوەی ئاسایی بێمەترسی لە دەستەکانیدا"
دەناڵێنێت.
لەگەڵ ئەوەشدا
جەختی کردووەتەوە: "دۆناڵد ترەمپ تەندروستییەکی جەستەیی زۆر باشی هەیە و کاری
دڵ، سییەکان، کۆئەندامی دەمار و دۆخی گشتیی جەستەی لە بارودۆخێکی بەهێز و
سروشتیدایە."
پشکنینە
پزیشکییە ساڵانەکانی ترەمپ لە ڕۆژی (26ی ئایار) ئەنجامدراون. دۆناڵد ترەمپ کە لە مانگی
حوزەیراندا تەمەنی دەبێتە 80 ساڵ، بەتەمەنترین کەسە پۆستی سەرۆکایەتیی
ئەمریکای وەرگرتبێت، ناوبراو بەردەوام خۆی وەک کەسێکی پڕوزەتر و لەڕووی جەستەییەوە
بە ئامادەتر لە جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دەناسێنێت.
2202 جار خوێندراوەتەوە