وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەزامەندییان لەسەر ئەگەری فرۆشتنی سیستمی دژەدرۆن بە
بڕی یەک ملیار و 980 ملیۆن دۆلار بە کوەیت دەربڕیوە.
لە
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، کوەیت داواکاریی بۆ کڕینی ئەو
کەلوپەلانە پێشکەش کردووە، ئەم گرێبەستەش توانای کوەیت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی
هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوو لە ڕێگەی دابینکردنی توانای ئەلیکترۆنی و فیزیکی بۆ
تێکشکاندنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) زیاد دەکات.
ئاماژە بەوەش
کراوە، داواکاریی کڕینی ئەو سیستمە دژەدرۆنانە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی کۆماری
ئیسلامیی ئێران بۆ سەر وڵاتانی عەرەبیی ناوچەکە و لە نێویاندا کوەیت، بەرفراوان
بوون.
وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ڕوونیکردووەتەوە: "ئەم
گرێبەستە خزمەت بە ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە
یەکگرتووەکان دەکات، چونکە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی یەکێک لە هاوپەیمانە
سەرەکییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی ناتۆ."
57 جار خوێندراوەتەوە