ئەنجومەنی
باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر، بڕیاریدا سەرجەم مۆلیدەکان لە سنووری
پارێزگاکە بکەونەوەکار و نرخ و رێنمایی نوێشی دیاریکرد.
خۆران تەحسین
ڕەحمان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند:
دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بە ئامادەبوونی سەرجەم نوێنەرایەتییەکانی ناو شار،
قەزا و ناحیەکان، بڕیاردرا بە پێکردنەوەی سەرجەم مۆلیدەکان لە تەواوی سنوورەکەدا.
ئاماژەی بەوەش
کرد، ئەو مۆلیدانەی کە 300 کاتژمێر کارەبایان بە هاووڵاتییان داوە و هیچ قەرزێکی
هاووڵاتییانیان لەلایە نییە، لە بەرامبەر پێکردنەوەی مۆلیدەکان بۆ 100 کاتژمێری
تر، بڕی 5 هەزار و 750 دینار بۆ یەک ئەمپێر کۆدەکەنەوە.
سەرۆکی
ئەنجومەنەکە ڕوونیشیکردەوە، ئەو خاوەن مۆلیدانەی کە قەرزی هاووڵاتییانیان لایە،
بەردەوام دەبن لە کارپێکردنی مۆلیدەکانیان تا ئەو کاتەی قەرزەکەیان پاکتاو دەکەن،
دواتریش لەلایەن ئەنجومەنەوە بۆ چۆنیەتیی کۆکردنەوەی پارە ئاگادار دەکرێنەوە.
هاوکات داوای
لەو خاوەن مۆلیدانە کرد کە کاتژمێری کارکردنیان تەواو بووە، بەیانی سەردانی
ئەنجومەن بکەن بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی پێویست سەبارەت بە کۆکردنەوەی پارەی مانگانە.
163 جار خوێندراوەتەوە