دۆناڵد ترەمپ،
ڕەخنەی توند لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەگرێت بەهۆی دەنگدان لەسەر
پرۆژەیاسایەک بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتە سەربازییەکانی لە هەڵگیرساندنی جەنگدا، و
ئەو هەنگاوە بە "بێمانا و نانیشتمانی" وەسف دەکات.
ترەمپ ئاماژە
بەوە دەکات کە ئەم بڕیارە ڕێک لە کاتێکدا دراوە کە لە قۆناغی کۆتایی
دانوستانەکانیدا بووە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران،
هاوکات بە توندی هێرش دەکاتە سەر دیموکراتەکان و ئەو چوار ئەندامەی پارتی کۆماری
کە پشتگیریی پڕۆژەیاساکەیان کردووە.
لە پەیامێکدا
ترەمپ ڕایگەیاندووە، دیموکراتەکان بەهۆی ڕق و کینەوە پاڵنەریان بۆ ئەم کارە هەبووە
و پێیان باشترە ئەمریکا شکست بهێنێت وەک لەوەی سەرکەوتنێکی دیکە بەو ببەخشن.
سەبارەت بەو
چوار کۆمارییەش کە دەنگیان بە سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی داوە، ناوبراو بە
"خۆدەرخەر" ناویان دەبات و جەخت دەکاتەوە کە پێویستە بۆ ئەو کارەیان
شەرم لە خۆیان بکەن.
104 جار خوێندراوەتەوە