سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە رێگەی دەیان
فڕۆکەوە هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران.
لە راگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە:
" بە زیاتر لە 50 فڕۆکەوە لە یەک کاتدا و لە سێ شوێنی جیاواز دامەزراوە
ئەتۆمی و موشەکییەکانی ئێرانمان کردە ئامانج".
لە چوارچێوەی هێرشەکاندا کە بە رێنمایی دەستەی
هەواڵگری سەربازی ئەنجامدراون، وێستگەی ئاوی قورسی ئەراک کە ژێرخانی سەرەکی بۆ بەرهەمهێنانی
پلۆتۆنیۆمی بەکارهێنراوە لە چەکی ئەتۆمی، بە ئامانج گیراوە.
هەروەها بنکەیەکی ئەتۆمی لە یەزد کە تایبەت
بووە بە بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم هێرشی کراوەتەسەر، ئەمە جیا لە کردنەئامانجی
پێگەیەکیتر لە بوشەهر.
لەو هێرشەدا کە چەند کاتژمێرێکی خایاندووە چەند
کارگە و دامەزراوەیەکی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێرانیش بە ئامانج گیراون، کە
تایبەت بوون بە بەرنامە مووشەکیەکەی ئەو وڵاتە.
38 جار خوێندراوەتەوە