بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ
و سبەینێ بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە بەشێک لە ناوچەکان ئەگەری بارانبارین و
هەورە تریشقە هەیە، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای
سلێمانی.
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، تا کاتەکانی ئێوارە ئاسمانی پارێزگای
هەولێر، سلێمانی، ئیدارەکانی سۆران و ڕاپەڕین، ناوچە شاخاوییەکانی ئەو سنوورانە و
بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان نیمچەهەور دەبێت، ناوبەناویش ئەگەری چالاکبوونی هەورە
تریشقە و بارانبارین هەیە. لە بەرامبەریشدا، ئاسمانی سنووری پارێزگای دهۆک و
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
سەبارەت بە
خێرایی با، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 15
کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لە دواینیوەڕۆوە لە هەندێک کاتدا خێراییەکەی
زیاد دەکات بۆ 15 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای
سلێمانی. هاوکات ئاراستەی با لە گۆڕاندا دەبێت و مەودای بینین 8 بۆ 10 کیلۆمەتر
دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەیەکی کەمی پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکاندا.
بۆ کەشوهەوای
سبەینێ دووشەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی هەرێم بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور بێت و لە
هەندێک کات و ناوچەدا بگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرهەڵات
دەبێت و پلەکانی گەرماش جێگیر دەبن و نزیک دەبن لە تۆمارەکانی پێشوو.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
118 جار خوێندراوەتەوە