دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سزای لەسێدارەدانی بەسەر سێ کەسدا جێبەجێ کرد کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕابردووی شاری قوم بەشدار بوون
ئاژانسی هەواڵی "میزان"ی سەر بە دەزگای دادوەری، ڕایگەیاند کە هەر یەک لە (مەهدی قاسمی، ساڵح محەمەدی و سەعید داوودی) لەسێدارە دراون. ئەم سێ کەسە لە مانگی ڕابردوودا و لە کاتی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی گەلانی ئێران دەستگیر کرابوون
بەرپرسانی ئەمنی و دادوەریی ئێران کە بەردەوام خۆپیشاندەران بە "ئاژاوەگێڕ و تیرۆریست" ناو دەبەن، ئەم سێ گەنجەیان تۆمەتبار کردووە بە "هاوکاریکردنی ئیسرائیل" و لە خۆپیشاندانەکانی مانگی 1ی2026 بە بەکارهێنانی چەقۆ و چەکی دیکە دەستیان هەبووە لە هێرشەکاندا، کە لە ئەنجامدا دوو ئەفسەری پۆلیس گیانیان لەدەستداوە
28 جار خوێندراوەتەوە