دوو بەرپرسی ئەمریکی ڕایانگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی ئێران، زیاتر لە ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری (MQ-9 Reaper) لەناوچوون، کە بەهای هەر یەکێکیان 16 ملیۆن دۆلارە.
بەپێی لێدوانی بەرپرسەکان، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە یان بەهۆی موشەکەکانی ئێرانەوە خراونەتە خوارەوە، یان لەسەر زەوی و بەهۆی هێرشکردنە سەریانەوە تێکشکێنراون. فڕۆکەکانی جۆری (Reaper) وەک فڕۆکەی هەواڵگری و چاودێری بەکاردەهێنرێن، هاوکات توانای هەڵگرتنی موشەکی جۆری (Hellfire)یان هەیە بۆ پێکانی ئامانجە سەربازییەکان.
لەدەستدانی ئەم ژمارە زۆرەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئاماژەیە بۆ قەبارەی بەکارهێنانیان لەلایەن سوپای ئەمریکاوە لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئێراندا. پێشتریش ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بۆ یەکەمجار هەواڵی لەدەستدانی ئەو فڕۆکانەی لە جەنگی دژی ئێراندا بڵاوکردەوە.
لای خۆیەوە مارک برینکلی، وتەبێژی کۆمپانیای جەنەراڵ ئەتۆمیکس (General Atomics) کە دروستکەری فڕۆکەکانە ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠دا دوایین گرێبەستی پێنج ساڵەی بۆ کڕینی ئەو جۆرە فڕۆکانە ڕاگەیاندووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی ڕابردوو هێڵی بەرهەمهێنانی فڕۆکەکە داخراوە دوای ئەوەی ٥٧٥ فڕۆکەیان لێ دروستکرد، تێچووی هەر فڕۆکەیەکیش لە دوایین کارواندا نزیکەی ١٦ ملیۆن دۆلار بووە.
93 جار خوێندراوەتەوە