عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەوڵ بۆ ڕاگرتنی کاتیی شەڕ نادات ، چونکە نایانەوێت هەمان سیناریۆ دوای ماوەیەک دووبارە ببێتەوە، بەڵکو ئامانجیان کۆتاییهاتنی یەکجاری و هەمیشەیی جەنگەکەیە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد ئێران بەدوای ڕاگرتنی شەڕدا ناگەڕێت تەنها بۆ کاتێکی دیاریکراو، ئێمە نامانەوێت دوای ماوەیەک بگەڕێینەوە ناو هەمان دۆخ، بەڵکو ئەوەی ئێمە دەمانەوێت کۆتاییهێنانێکی تەواوەتی و بەردەوامە بەو جەنگەی کە لە ناوچەکەدا هەیە.
51 جار خوێندراوەتەوە