وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە شێوەیەکی فەرمی
ڕایگەیاند کە لە هێرشە ئاسمانییەکەی شەوی ڕابردووی سەر تاران، توانیویانە عەلی
لاریجانی ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و سکرتێری پێشووی
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بکەنە ئامانج و بیکوژن
ئەم ڕاگەیاندنە دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە
بڵاوبوونەوەی دەنگۆی برینداربوونی، بەڵام ئێستا لایەنی ئیسرائیلی جەخت لە
"سەرکەوتنی پرۆسەکە " دەکاتەوە
تا ئێستا لایەنی ئێرانی و میدیا فەرمییەکانی ئێران بە
فەرمی کۆچی دوایی لاریجانیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.
35 جار خوێندراوەتەوە