بە گوێرەی تۆمارێکی دەنگی دزەپێکراوی یەکێک لە کەسە نزیکەکانی رابەری باڵای
پێشووی ئێران، چۆنێتی رزگاربوونی موجتەبا خامنەیی لە هێرشەکەی رۆژی 28ی شوباتی سەر
ماڵەکەی باوکی ئاشکرا دەکرێت.
رۆژنامەی تەلیگرافی بەریتانی تۆمارێکی دەنگی مەزاهیر حسێنی بەرپرسی
پرۆتۆکۆلی نوسینگەی عەلی خامنەیی بڵاوکردەوە، کە لە رۆژی 12ی ئەم مانگەدا قسەی بۆ
ژمارەیەک کەسایەتی ئایینی و سەربازی کردووە و تیایدا باسی هێرشەکەی رۆژی 28ی
شوباتی کردووە کە تیایدا عەلی خامنەیی کوژرا.
لە قسەکانیدا مەزاهیر حسێنی ئاماژەی بەوەکردووە، چەند خولەکێک بەر لە
هێرشەکە واتە 9:32 خولەکی بەیانی رۆژی شەممە 28ی شوبات، لەو کاتەیدا عەلی خامنەیی
لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی باڵا لە کۆبوونەوەدا بووە، موجتەبا بۆ کارێک چووەتە حەوشەی
ماڵەکە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لەگەڵ هێرشەکەدا هاوسەر و کوڕەکەی موجتەبا دەستبەجێ
کوژراون، بەڵام خۆی تەنیا بە سوکی قاچی برینداربووە و بەم جۆرە لە هێرشەکە رزگاربووە.
موجتەبا و خوشک و براکانی دیکەی لە هەمان شوێندا لەگەڵ باوکیان دەژیان.
2749 جار خوێندراوەتەوە