سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وەڵاممان بۆ هێرشەکان کوشندە دەبێت

KNN : Kurdish News Network
09:37 - 17/03/2026
جیهان
+
-

محەمەد باقر قاڵیباف ، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە پێویستە ئاسایشی ناوچەکە سەقامگیر و بەردەوام بێت و نابێت لە دەرەوەی ناوچەکەوە بسەپێنرێت

 

هەروەها دەڵێت دوژمن تەنیا لە کوشتنی رابەری باڵا عەلی خامنەییدا سەرکەوتوو بووە

 

ئاماژەی بەوەش کرد کە تاران وڵاتانی ناوچەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا هیچ جۆرە ئاسایشێک بەدی ناهێنێت، و پێویستە هێزەکانیان ناوچەکە جێبهێڵن

 

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەی هەوڵی هەڵگیرسانی جەنگ نادات و دەستپێشخەریش نابێت، بەڵام بە توندی بەرگری دەکات و وەڵامێکی کوشندە و بەهێزی هەر دەستدرێژییەک دەداتەوە کە بکرێتە سەر خاکی ئێران.

84 جار خوێندراوەتەوە