عەلی لاریجانی:
پاشماوەکانی تیمی ئێپستاین ئەگەری هەیە هێرشێکی هاوشێوەی 11ی سێپتەمبەر رێکبخەن بۆ
ئەوەی بیخەنە ئەستۆی ئێران
عەلی
لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ڕایگەیاندووە ئەگەری
پلانگێڕی هەیە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی هاوشێوەی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر، بە مەبەستی تۆمەتبارکردنی ئێران و ڕەخساندنی بیانوو بۆ
دەستدرێژییەکی نوێ دژی وڵاتەکەی
لاریجانی:
دەڵێت "بیستوومە کە ئەوانەی لە تیمی
ئێپستاین ماونەتەوە، خەریکی داڕشتنی پیلانێکن بۆ دروستکردنی ڕووداوێکی هاوشێوەی
ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر و تۆمەتبارکردنی ئێران پێی
هەروەها جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی "بە بنەڕەت دژی ئەم جۆرە پلانە
تیرۆریستییانەیە و هیچ دوژمنایەتییەکی لەگەڵ گەلی ئەمریکادا نییە
268 جار خوێندراوەتەوە