بەریتانیا پلان
بۆ ناردنی هەزاران درۆن و ژێردەریایی ئەتۆمی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت بە
ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندی وڵاتانی رۆژئاوایی و رێگری لە داخستنی گەرووی هورمز.
رۆژنامەی
تەلیگراف لە زاری چەند سەرچاوەیەکی باڵای بەریتانییەوە بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەو
وڵاتە پلانی ناردنی هەزاران درۆنی جۆری ئۆکتۆبوس بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ
دەکەن، بەمەبەستی پتەوکردنی توانای خۆپاراستن لەبەرامبەر هەرجۆرێک هێرشێک،
بەتایبەتی ئەو هێرشانەی لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دەکرێنە سەریان.
ئەوەش
خراوەتەڕوو، ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە بەکارهێنانی
درۆنی ئێرانی بە نرخێکی کەم لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان زیاتر دەبێت، ئەمەش وایکردووە
چەند وڵاتێک بەدوای ڕێگەی بەرگری خێرا و کاریگەردا بگەڕێن بۆ بەرپەرچدانەوەیان.
جوڵاندنی ژێردەریایی
ئەتۆمی بەرەو هورمز
سەرچاوەکان
ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا ئەگەری ناردنی ژێردەریایی ئەتۆمیی HMS Anson بۆ گەرووی هورمز لەئارادایە کە یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوەکانی گواستنەوەی نەوت و
بازرگانی دەریایی لە جیهان.
لای خۆیەوە بێن
واڵاس وەزیری پێشووی بەرگریی بەریتانیا رایگەیاندبوو، بوونی ژێردەریایی لە ناوچەکە
دەبێتە کارتێکی بەهێز لە دژی ئێران.
124 جار خوێندراوەتەوە