بازاڕی نەوت تووشی شۆک بوو نرخەکان بە ڕێژەی زیاتر لە 20% بەرزبوونەوە
بەپێی دواین ئامارەکانی بازاڕ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئاستی 110 دۆلاری تێپەڕاندووە
لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بڕیاری تاران بۆ داخستنی گەرووی هورمز، بازاڕەکانی وزە بە شێوەیەکی بەرچاو تووشی شۆک بوون و نرخی نەوت بە ڕێژەی زیاتر لە 20% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
ئەم بەرزبوونەوەیە بەرزترین ئاستە لە دوای مانگی حەوتی 2022ـەوە، کە بەهۆی گرژییە سەربازییەکان و مەترسییەکانی تێکچوونی دابینکردنی وزە لە جیهاندا دروست بووە.
41 جار خوێندراوەتەوە