سەرۆکی ئەمریکا یەکەم کاردانەوەی بەرامبەر بە هەڵبژاردنی
رابەڕی نوێی ئایینی ئێران نیشاندا و ئاماژەی بەوەشکرد، بە تەنیا بڕیار لە کۆتایی
شەڕەکە نادات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
رۆژنامەی ئیسرائیل تایمز باسی لەوەکرد، هەندێک قسەی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهوو
کردووە و لە کاتی گونجاودا بڕیار دەدەن.
ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیاردان لە کۆیتاییهێنان بەشەڕ بە
بڕیاری هاوبەشی لەگەڵ نەتانیاهوو دەبێت و سەبارەت بەوەی کە لە ئەگەری راگرتنی
هێرشەکانی واشنتن ئایا تەلئەبیب بەتەنیا دەتوانێت درێژە بە شەڕەکە لە دژی تاران
بدات، ترەمپ وتی: "پێموانییە پێویست بەوە بکات".
لەبارەی هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی بە رابەری نوێی ئێران،
ترەمپ وتی: "دەبینین چی روودەدات".
پێشتر سەرۆکی ئەمریکا دژایەتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی کوڕی
خامنەیی وەک جێگرەوەی باوکی نیشاندابوو و رایگەیاندبوو، ئەو بژاردەیە "مایەی
قبوڵکردن نییە".
1451 جار خوێندراوەتەوە